Ballen Mohammed
بەڕێوەبردنی پڕۆژەی وێستگەی سووتەمەنی لە شاری هەولێر[edit]
ئامادەکردن: بەڵێن محمد کریم
زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
کۆلێجی زانست و تەکنەلۆجیا
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری
سەرپەرشتیار: د. مزھر العاني
پوختە[edit]
لەم پڕۆژەیەدا من باسی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی وێستگەی سوتەمەنی و مەبەستەکانی پڕۆژەکە و بەکارهێنانەکانی دەکەم لە شاری هەولێردا. من هەندێك ئامانجم هەیە لەم پڕۆژەیەدا، کە ئەوانیش پیشاندانی پەرەپێدانی وێستگەی سوتەمەنیە لەو گەڕەکانەدا کە وێستگەی سوتەمەنیی تێدایە. هەروەها ئامانجێکی تری ئەم پڕۆژەیە باشترکردنی بەکارهێنانی شوێنە بە شێوەیەك مەودای گونجاو هەبێت لە نێوان شەقامی گشتی و وێستگەی سوتەمەنیەکەدا کە دەبێتە هۆی جوڵەیەکی باشی هاتوچۆی شەقام.
دەمەوێت باسی سودەکانی دەستنیشانکردنی وێستگە سەرەکی و لاوەکیەکانی شاری هەولێر بکەم چونکە من پلانم هەیە وێستگەیەکی سەرەکی سوتەمەنی دابنێم لە شوێنێکدا کە نزیك بێت لە ناوەڕاستی هەولێرەوە، لەگەڵ وێستگەیەکی لاوەکی سوتەمەنی لە باکور و باشور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای شاری هەولێر. شتێکی تر کە دەبێت بە هەند وەربگیردرێت مەترسیەکانی وێستگەی سوتەمەنیە کە ئەگەری هەیە دروست ببن، لەبەر ئەمە باسی مەترسیەکان دەکەم و چۆن خۆیان لێ لابدرێت لە پێش و پاش دانانی وێستگەی سوتەمەنی. هەروەها باسی ڕێگە ستانداردەکان و لایەنەکانی دانانی وێستگەی سوتەمەنی دەکەم.
This article "Ballen Mohammed" is from Wikipedia. The list of its authors can be seen in its historical and/or the page Edithistory:Ballen Mohammed. Articles copied from Draft Namespace on Wikipedia could be seen on the Draft Namespace of Wikipedia and not main one.